دوای سەرکەوتنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا بەناو سەرئەرکانی گشتی سوپای داگیرکەر و فەرماندەی ناوچەی باشوور دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند.
دوای شکەستی گەورەی سوپای داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخۆدانی غەززە و دەستپێکردنی ئاگربەست بەرپرسانی داگیرکەر دەستیان بە لەکارکێشانەوە کرد.
هەرزی هالەوی بەناو سەرئەرکانی گشتی سوپای داگیرکەر و یارۆن فینکەلمان بەناو فەرماندەی ناوچەی باشووری سوپای داگیرکەر بەهۆی شکەستەکەیان دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاند.
هالەوی لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیدا نووسیویەتی، سوپا "نەیتوانی ئەرکی بەرگریکردن لە ئیسرائیل جێبەجێ بکات، ئیسرائیلیش باجێکی قورس بۆ ئەمە دەدات."
لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەی باشووری سوپای داگیرکەر، یارۆن فینکەلمان، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیدا وتی، "شکستی ٧ی تشرینی یەکەم بۆ هەمیشە لە ژیانمدا هەڵکەندراوە. من نەمتوانی نەگێڤی ڕۆژئاوا بپارێزم."
پێشتر ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی ڕاستڕەوی توندڕەو و وەزیرەکانی پارتی دەسەڵاتی جوولەکەکەی دەستیان لە پۆستی بەناو کابینەی حکومەت کێشایەوە.
ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ گورزێکی گەورەی لە رژێمی داگیرکەر دا. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا نزیکەی ١٢٠٠ داگیرکەر کوژران و ٢٥١ داگیرکەریش بە دیل گیران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی کەبودەرئاهەنگی پارێزگای هەمەدانی وڵاتی ئێران فڕۆکەیەکی سەربازی تێکشکا.
جووڵەکەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بروندی ئامێرەکانی کشتوکاڵ بە سەر جووتیاران دابەش کرد کە بەهۆی نەبوونی دەرفەت ناتوانن بکڕن.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین راگەیاند کە پابەندن بە رێککەوتنی ئاگربەست.